سهرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهگهڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن كۆبووهوه
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2023/01/localimages/img_1367.jpg63becd01b6de2.jpg?center=0.25970149253731345%2C0.48625792811839325&media=1678916050&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133179189990000000)
ئهمڕۆ چوارشەممە 1/11 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى لە بەغدا لهگهڵ شاندێکی باڵای پەرلەمانیی ئوردنی بەسەرۆکایەتی ئەحمەد سەفەدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن ، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵلای شای شانشینی ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردنی دا و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئوردن لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی .