رۆژی یه‌ك شه‌ممه 21/2/2010 دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌نووسینگه‌ى خۆى له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازى له هه‌ڤاڵ ده‌سكۆ سیان نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ئوسترالیا كرد.
له‌دیدارێكدا ره‌وشى ره‌وه‌ندى كوردستانى له‌ئوسترالیا و كار و چالاكیه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خرایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه.
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان وێراى به‌خێرهێنان خۆشحاڵى خۆى به‌رامبه‌ر كار و چالاكیه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ئوسترالیا و هه‌وڵه‌كانى ره‌وه‌ندى كوردستانى نیشان دا بۆ زیاتر نزیك بونه‌وه‌و ناساندنى كێشه‌و داواكانى گه‌لى كوردستان به‌ده‌ره‌وه‌و داواى كرد هه‌ماهه‌نگى زیاتر له‌گه‌ڵ نێوه‌نده په‌رله‌مانى و حكومیه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئوسترالیا بكرىَ له‌پێناو پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و گۆرِینهوهى بیرورِا و ناساندنى كه‌لتور و فه‌رهه‌نگى یه‌كترى و ئاماده‌یى په‌رله‌مانى كوردستانى نیشان دا بۆ پێشوازى كردن لهشاندى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئوسترالیا و سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونى یه‌كتر و گۆرِینهوهى بیرورِا ده‌رباره‌ى پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته رِوو ئه‌و هاوكاریانه‌ى ئوسترالیا بۆ عیراق زۆر باش و گرنگه له‌وه‌ش باشتر بوو كه به‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌و هاوكارییانه به‌پێى رێژه‌ى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان سوودى بۆ دانیشتوانى هه‌رێم هه‌بوایه، ئه‌ویش دروست ده‌بێت به پهیرِهوكردنى ئالیه‌تێكى گونجاو له‌و باره‌وه.