KRG AUSTRALIA

رۆژانە زیاتر لە 2.5 ملیۆن مەترسێجا ئاو بۆ هاووڵاتیيانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت

رۆژانە-زیاتر-لە-2.5-ملیۆن-مەترسێجا-ئاو-بۆ-هاووڵاتیيانی-هەرێمی-کوردستان-دابین-دەکرێت

رۆژانە زیاتر لە 2.5 ملیۆن مەترسێجا ئاو بۆ هاووڵاتیيانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت

هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان بەردەوامە و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش رایدەگەیێنێت:”خەرجیی مانگانەی دابینکردنی ئاو ٤٦ ملیار دینارە”.

دابینکردنی ئاو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تەنیا بۆ شارو شارۆچکەکان نییە و ڕۆژانە لە ڕێگەی تەنكەرەوە، ئاوی پاك دەگەیەندرێتە گوند و ناوچە دوورەدەستەکان.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژە بەوە دەکات، خەرجیی راستەوخۆ و ناراستەوخۆی مانگانەی دابینکردنی ئاو لەسەر حکومەت ٤٦ ملیار دینارە و ساڵانەش دەکاتە ٥٥٢ ملیار دینار.

لە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بڕی ٢ ملیۆن و ٦٨٤ هەزار و ٦٠٦ مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بەرهەمدەهێنرێت و لە رێگەی تۆڕەکانی ئاو و تەنکەرەوە بەسەر هاوبەشەکاندا دابەش دەکرێت.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

error: Content is protected !!
Scroll to Top