KRG AUSTRALIA

حكومەتی هەرێمی كوردستان دەروازەیەكی نێودەوڵەتیی نوێ لەگەڵ توركیا دەكاتەوە

حكومەتی-هەرێمی-كوردستان-دەروازەیەكی-نێودەوڵەتیی-نوێ-لەگەڵ-توركیا-دەكاتەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان دەروازەیەكی نێودەوڵەتیی نوێ لەگەڵ توركیا دەكاتەوە

ئەم هەفتەیە دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بە فەرمی دەكرێتەوە. ئەمەش دوای ساڵێك لە كاركردنی بەردەوام لەسەر پڕۆژەی دروستكردنی ڕێگای سەرەكیى دەروازە نێودەوڵەتییەكە لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دێت.

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند: “لە مەراسیمێكی فەرمیدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا، ئەم هەفتەیە بە فەرمی سنووری نێودەوڵەتیی زێت بەڕووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە و لە قۆناغی دووەمیشدا كار بۆ ئەوە دەكرێ تێیدا بزاڤی بازرگانی وەگەڕ بخرێت.
هەروەها بۆ مەبەستی تاووتوێكردنی دۆخی ئەمنیی ناوچەكە، ڕۆژی یەكشەممە،٧ ـی ئایار، فەریق ڕوكن عیسا عوزێر، سەرۆکئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە یاوەریی چەند بەرپرسێکی سەربازی سەردانی دەروازەكەیان کرد و لەلایەن قایمقامی قەزای مێرگەسۆریشەوە، بۆ یەکەمجار ئاڵای کوردستان لەو دەروازەیە هەڵدرا.
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروانمەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەبێتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
8ـی ئایاری 2023

error: Content is protected !!
Scroll to Top