KRG AUSTRALIA

بە سەرپەرشتیی سەرۆکی حکومەت ڕێککەوتننامەیەک لە نێوان دامەزراوەی داراییی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرهێنان واژۆ کرا

بە-سەرپەرشتیی-سەرۆکی-حکومەت-ڕێککەوتننامەیەک-لە-نێوان-دامەزراوەی-داراییی-نێودەوڵەتی-و-دەستەی-وەبەرهێنان-واژۆ-کرا

بە سەرپەرشتیی سەرۆکی حکومەت ڕێککەوتننامەیەک لە نێوان دامەزراوەی داراییی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرهێنان واژۆ کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣ ى ئەیلوولی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دامەزراوەی داراییی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی خەواجە ئافتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری هەرێمیی دامەزراوەکە کرد .
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە نێوان دامەزراوەی داراییی نێودەوڵەتی کە ئەندامی بانکی نێودەوڵەتییە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
پاشان بە چاودێریی سەرۆکی حکومەت، ڕێککەوتننامەیەکی هاوکاری لە نێوان دامەزراوەی داراییی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرا.
ئەم ڕێککەوتنە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکە کە بۆ ماوەی چوار ساڵە و دەرفەتی ئەوە دەڕەخسێنێت وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان زیاد بکات، بە دیاریکراوییش لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ناوچە ئابوورییە تایبەتەکان و وزەی نوێبووەوە .

error: Content is protected !!
Scroll to Top