ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەى ئاساییی خۆی دەکات و چەند پرسێک تاووتوێ دەکات
![](https://usercontent.one/wp/www.krgaustralia.net/wp-content/uploads/2023/09/localimages/untitled-wwww.jpg650cac0733bf6.jpg?center=0.49367088607594939%2C0.49367088607594939&media=1678916050&mode=crop&width=800&height=600&rnd=133313978320000000)
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لە کۆبوونەوەى ئاساییی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەییی قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکوەزیران، کۆ دەبێتەوە و تێیدا چەند بڕگەیەک گفتوگۆ دەکرێن.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، پوختەى سەردانی شاندی باڵاى حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران بۆ بەغدا لە ڕۆژى ١٤ـى ئەیلوولی ٢٠٢٣، بۆ بابەتی مووچە و بودجەى هەرێم و بڕیارى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەو بارەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەدا، وەزارەتی تەندروستی بابەتی نەخۆشییەکانی سکچوون و کۆلێرا و پێشنیار و ڕێکارەکانی چارەسەر و خۆپارێزی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست، لە لایەن دامەزراوە تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەخاتە ڕوو.
فەرمانگەى میدیا و زانیاری